Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast cover art

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

By: Rega Podcast Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi
Listen for free

About this listen

بە خێر بێن بۆ گەنجینەی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی ڕێگا! گوێبیستی کورتە چیرۆکی جۆراوجۆر ی نووسەرە بەتواناکانی کورد بە و ون بە لە جادووی وشەکاندا. بەم چیرۆکانە گەشتێک لێ دە بەرەو جیهانێکی سرنجراکێش و جیاواز.Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi Art Literary History & Criticism
Episodes
  • Bîrewerî Malî Babim (بیرەوەری ماڵی بابم) – Rega Podcast
    Aug 16 2025

    Bîrewerî Malî Babim (بیرەوەری ماڵی بابم) – Rega Podcast

    خاتوو پەروانە ئەحمەدێن

    لە دایکبووی ڕۆژی 28 گەلاوێژی ساڵی 1332 کۆچی هەتاوی لە شاری سابڵاغ ( مەهاباد)لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە . کچی سەیدزادە فاتمە ئەحمەدێن ( حوسێنی )خاتوونێکە کە پەروەردەی سروشتی کوردستانە. جار لە گەرمەسێرە و گا لە کوێستانە. لە نێو باخ و شێناوەردەکانی دەشتە بە پیت و بەرەکەتەکانی چۆمی مەجیدخان پەروەردە بوە و ڕاهاتوە.

    بابی خاتوو پەروانە ئەحمەدێن کوڕە شارەییەکە و لەبنەماڵێکی دێرینی سابڵاغێ لەکۆڵانی دارایی دیواربەدیواری ماڵی وێنەتانی ژیاوە. بابی لە دایکەوە نەوەی کاکاغای گەورە دارۆغەی شاری سابڵاغێ بوە.بابی خوێندەوار و جێی باوەڕ و متمانەی خەڵکی شار بوە. هەر بۆیەش شانازی وەزیری پۆست و تێلگڕاف و تێلفوونی کۆمارە ساواکەی کوردستانی لەلایەن پێشەوای نەمر قازی محەمەد پێ بەخشراوە .
    ئەو جۆرە بۆخۆی دەڵێ لە منداڵێوە خۆلیای نوسین بوە . بیرەوەرێکانی لەوتەمەنەیەوە کە بیر و پێنووسی توانایی نووسینیان پەیدا کردوە هێناوێتە سەر لاپەڕەکان . زۆربەی بیرەوەرێکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتێکان بڵاوبۆتەوە و هاوکاری خۆی وەک خاتوونێکی نوسەر لەگەڵ گۆڤاری دوومانگانەی بەیان دەست پێکردوە کە تائێستا چل ( 40) ژمارەی بڵاوبۆتەوە. گۆڤاری بەیان گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیە کە ماوەی حەوت ساڵە بڵاودەبێتەوە. پەروانە ئەحمەدێن بۆ بڵاوبوونەوەی بیرەوەرێکانی هاوکاری هەواڵنێری هاژەش دەکات . بیرەوەرێکانی ئەوخاتوونە بەزووترین کات لەژێر چاپ دەردێ و بەدەست خوێنەرانی ئازیز دەگات.بەسپاسەوە

    Show More Show Less
    16 mins
  • The Man From Kurdistan (پیاوێک لە وڵاتی کوردستان) –Rega Podcast
    Aug 14 2025

    چیرۆکی «پیاوێک لە وڵاتی کوردستان» 🔥👁️
    چیرۆکی ئەفسەرێکی فرۆکەخانەی هانێدای تۆکیۆ کە گەشتیارێکی کورد بە پاسپۆرت، پارە و بەڵگەنامەی ڕاستەقینەی کوردی دەچتە لای و ژیانی دەگۆڕێ.


    وەرگێران، داڕێشتنەوە و تۆمار دیاکۆ گەرمیانی(شێخ محەمەدی)

    تەنزیم دەنگ و دیزاین دیاکۆ گەرمیانی(شێخ محەمەدی)


    Show More Show Less
    28 mins
  • Girodeyî (گیرۆدەیی) – Rega Podcast
    Jul 31 2025

    Girodeyî (گیرۆدەیی) – Rega Podcast

    مەرزە جەوانمەرد لە دایکبووی شاری مهاباد، یەکەم کاری ئەدەبی دیاری خۆی بە هەڵبەستێک بوونەی کۆچی دوایی نەمر کاک «عەزیز یۆسفی» دەسپێکرد. دوای دابرانێکی دوور و درێژ لە کاری ئەدەبی لە ساڵی ١٩٩٩ بە نووسینی کورتە چیرۆکی ساتیر، نووسین و ، وەرگێڕانی وتاری کۆمەڵایەتی و، فێمینیستی لە گۆڤاری گزینگ و ماڵپەڕی دیمانە گەڕایەوە دنیای نووسین. مەرزەی جەوانمەرد کتێبی«پرسی ژێندەر» لە نووسینی Raewyn Connell وەرگيڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی. هەروەها وەک تراپیستی ئالکۆل و مادەی سڕکەر و، ڕاهێنەری دوازدە هەنگاو سێ کتێبی بە ناوەکانی؛ گیرۆدەیی، هاوگیرۆدەیی و ، بەرگری لە تووشبوونەوە نووسیوە و، کتێبی تێگەیشتن لە دوازدە هەنگاوە وەرگێڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی.

    Show More Show Less
    31 mins
No reviews yet
In the spirit of reconciliation, Audible acknowledges the Traditional Custodians of country throughout Australia and their connections to land, sea and community. We pay our respect to their elders past and present and extend that respect to all Aboriginal and Torres Strait Islander peoples today.