
Bîrewerî Malî Babim (بیرەوەری ماڵی بابم) – Rega Podcast
Failed to add items
Add to basket failed.
Add to Wish List failed.
Remove from Wish List failed.
Follow podcast failed
Unfollow podcast failed
-
Narrated by:
-
By:
About this listen
Bîrewerî Malî Babim (بیرەوەری ماڵی بابم) – Rega Podcast
خاتوو پەروانە ئەحمەدێن
لە دایکبووی ڕۆژی 28 گەلاوێژی ساڵی 1332 کۆچی هەتاوی لە شاری سابڵاغ ( مەهاباد)لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە . کچی سەیدزادە فاتمە ئەحمەدێن ( حوسێنی )خاتوونێکە کە پەروەردەی سروشتی کوردستانە. جار لە گەرمەسێرە و گا لە کوێستانە. لە نێو باخ و شێناوەردەکانی دەشتە بە پیت و بەرەکەتەکانی چۆمی مەجیدخان پەروەردە بوە و ڕاهاتوە.
بابی خاتوو پەروانە ئەحمەدێن کوڕە شارەییەکە و لەبنەماڵێکی دێرینی سابڵاغێ لەکۆڵانی دارایی دیواربەدیواری ماڵی وێنەتانی ژیاوە. بابی لە دایکەوە نەوەی کاکاغای گەورە دارۆغەی شاری سابڵاغێ بوە.بابی خوێندەوار و جێی باوەڕ و متمانەی خەڵکی شار بوە. هەر بۆیەش شانازی وەزیری پۆست و تێلگڕاف و تێلفوونی کۆمارە ساواکەی کوردستانی لەلایەن پێشەوای نەمر قازی محەمەد پێ بەخشراوە .
ئەو جۆرە بۆخۆی دەڵێ لە منداڵێوە خۆلیای نوسین بوە . بیرەوەرێکانی لەوتەمەنەیەوە کە بیر و پێنووسی توانایی نووسینیان پەیدا کردوە هێناوێتە سەر لاپەڕەکان . زۆربەی بیرەوەرێکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتێکان بڵاوبۆتەوە و هاوکاری خۆی وەک خاتوونێکی نوسەر لەگەڵ گۆڤاری دوومانگانەی بەیان دەست پێکردوە کە تائێستا چل ( 40) ژمارەی بڵاوبۆتەوە. گۆڤاری بەیان گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیە کە ماوەی حەوت ساڵە بڵاودەبێتەوە. پەروانە ئەحمەدێن بۆ بڵاوبوونەوەی بیرەوەرێکانی هاوکاری هەواڵنێری هاژەش دەکات . بیرەوەرێکانی ئەوخاتوونە بەزووترین کات لەژێر چاپ دەردێ و بەدەست خوێنەرانی ئازیز دەگات.بەسپاسەوە