گەنجینەکانی دانایی cover art

گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

By: Dr. J. Vernon McGee
Listen for free

About this listen

گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.Copyright 2025 Dr. J. Vernon McGee Christianity Spirituality
Episodes
  • عیبڕانییه‌كان ١: ٨ - ٢: ٤
    Jul 18 2025

    عیبڕانییه‌كان ١: ٨ - ٢: ٤

    • 8بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:
    • ﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
    • داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.
    • 9تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،
    • بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
    • بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.﴾
    • 10هەروەها:
    • ﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،
    • ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
    • 11ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،
    • هەموو وەک کراس کۆن دەبن.
    • 12وەک کەوا دەیپێچیتەوە،
    • وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،
    • بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،
    • ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾
    • 13ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
    • ﴿لە دەستەڕاستم دابنیشە
    • هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت﴾؟
    • 14ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟

    عیبڕانییه‌كان ٢

    • 1لەبەر ئەمە دەبێ وریاتر بین لەوەی بیستمان، نەوەک لێی لابدەین،
    • 2چونکە ئەگەر پابەندبوون بەو پەیامەی کە لە ڕێگەی فریشتەکانەوە گوترا، کە هەموو دەستدرێژی و سەرپێچییەک سزای دادپەروەرانەی وەرگرتووە،
    • 3ئەوا ئێمە چۆن دەتوانین لەو سزایە هەڵبێین، کە ڕزگارییەکی ئەوەندە گەورەی وەک ئەمە پشتگوێ بخەین؟ ئەوەی یەکەم جار بەهۆی مەسیحی خاوەن شکۆوە گوترا و لەلایەن ئەوانەی بیستیان بۆمان پشتڕاست کرایەوە،
    • 4خوداش بە نیشانە و کاری مەزن و پەرجووی جۆراوجۆر شایەتی بۆ ئەم ڕزگارییە دا، هەروەها بەو بەهرانەی ڕۆحی پیرۆز کە بەگوێرەی خواستی خۆی دابەشی کردوون.


    Show More Show Less
    17 mins
  • عیبڕانییه‌كان ١: ٣ - ٧
    Jul 17 2025

    عیبڕانییه‌كان ١: ٣ - ٧

    • 3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.
    • 4بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.
    • 5ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
    • ﴿تۆ کوڕی منی،
    • من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾؟
    • هەروەها:
    • ﴿من دەبمە باوکی ئەو و
    • ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾؟
    • 6دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:
    • ﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾
    • 7لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:
    • ﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،
    • خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾

    Show More Show Less
    14 mins
  • عیبڕانییه‌كان ١: ٢ - ٣
    Jul 16 2025

    عیبڕانییه‌كان ١: ٢ - ٣

    • 2بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە.
    • 3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.

    Show More Show Less
    17 mins

What listeners say about گەنجینەکانی دانایی

Average Customer Ratings

Reviews - Please select the tabs below to change the source of reviews.

In the spirit of reconciliation, Audible acknowledges the Traditional Custodians of country throughout Australia and their connections to land, sea and community. We pay our respect to their elders past and present and extend that respect to all Aboriginal and Torres Strait Islander peoples today.